بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کار پێویستت بە ئەژمارێکە. دەتوانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بەکاربێنی بۆ دروستکردنی ئەژمار یان چوونە ژوورەوە بۆ ئەژمارەکەت
ڕاگەیاندنی هەلی کار
ناونیشانی پۆست: تەکنیکاری ئامێرکاریی قورس
کارگەی ئالین داوای وەرگرتنی کەسێکی شارەزا دەکات بۆ پۆستی تەکنیکاری ئامێرکاریی قورس لە بەشی بەرهەمهێنانی پلاستیک.
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
چاککردنەوە و پاراستنی ئامێرە قورسەکانی بەرهەمهێنانی پلاستیک.
چاودێریکردن و ڕێکخستنی ئامێرەکانی Injection Molding، Extrusion و ئامێرە هاوشێوەکان.
دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشە میکانیکی و هیدرۆلیکەکانی هێڵی بەرهەمهێنان.
جێبەجێکردنی پلانی پاراستنی پێشوەختە بۆ کەمکردنەوەی وەستانی بەرهەمهێنان.
هاوکاری لەگەڵ تیمی بەرهەمهێنان بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی بەردەوامی ئامێرەکان.
پاراستنی تۆمار و ڕاپۆرتی چاککردنەوە و پاراستنی ئامێرەکان.
مەرجەکان:
ئەزموونی کار لە بواری چاککردنەوە و پاراستنی ئامێرکاریی قورس.
ئەزموونی پێشووتر لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی پلاستیک پێشنیارکراوە.
زانیاری باش لە سیستەمی میکانیکی، هیدرۆلیک و پنۆماتیک.
توانا لە شیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی و خاوێنی کار.
چۆنیەتی داواکردن:
تکایە CV ـەکەتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: recruitment.dist@alenfactory.com، هەروەها دەتوانن CV ـەکەتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە: 07518024041.