بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کار پێویستت بە ئەژمارێکە. دەتوانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بەکاربێنی بۆ دروستکردنی ئەژمار یان چوونە ژوورەوە بۆ ئەژمارەکەت
دەرفەتی هەلی کار لە خانووبەرە(عقارات)💫
ئایا حەز بە بونیادنانی بەها دەکەی بۆ یارمەتیدانی کڕیاران لە گەڕان بەدوای باشترین موڵك و هەلی وەبەرهێنان؟ ئایا توانای گفتوگۆ و پەیوەندی کردن و فێربوون و گەشەسەندنی بەردەوامت هەیە؟
بەدوای بریکاری فرۆشتنی خانووبەرە دەگەڕێت لە هەولێر بۆ ئەوەی ببێ بە بەشێك لە تیمەکەمان. با لە نزیکەوە بتناسین ئەگەر دەتەوێت پیشەکەت لە بواری خانووبەرەدا لەگەڵ ئێمە دەست پێ بکەیت.
وەک بریکاری فرۆشتنی خانوبەرە، ئەرك و بەرپرسیارێتییەکانت بریتی دەبێت لە:
• پیشاندانی موڵکەکان و کارکردن لەگەڵ کڕیاران و فرۆشیاران.
• زانینی داواکاری كڕیاران و فرۆشیاران، بەیەکگەیاندنی داواکاری و خستنەڕووەکان، خستنەڕووی سوودەکانی جۆری موڵکەکە، خستنەڕووی ئۆفەری تایبەتی کڕین و فرۆشتن، هەڵبژاردنی گونجاوترین ئۆفەر بۆ کڕیارەکان، دڵنیابوونەوە لە دروستی مامەڵەکە لە لایەنی یاسایی، یەکلایی کردنەوەی مامەڵەکان و ئامادەکردنی عقد لە نێوان کڕیار و فرۆشیار.
• بەرداوام زانیاری کۆکردنەوە لەسەر ئاست و نرخەکانی بازار و ئاستی ڕکابەرەکان.
• بەڕێوەبردن و نوێکردنەوەی بەردەوامی داتابەیستی لیستی موڵکەکان
• بەردەوام دروست کردنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکان و کڕیاران و کۆمپانیاکانی خانووبەرە.
بریکاری فرۆشتنی خانووبەرە بۆ ئەوەی لەو ئەرکەدا وەربگیرێ و سەرکەوتوو بێت، ئەوا پێویستە: ⬇️
💼 ئەزموونی پێشیەنەی لە بواری کڕین و فرۆشتن، بە بازاڕ کردن، یاخود خزمەتگوزاری کڕیاران هەبێت
🗣 زمانەکانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت، ئەگەر ئینگلیزیش بزانێت باشترە.
🤝 توانای گفتوگۆ و مامەڵە و ناسینی خەڵکی نوێی هەبێت
🕰توانای کار کردن لەژێر فشار و ڕێکخستنی ئەرک و کاتەکانی باش بێت
💡توانای چارەسەرکردنی کێشەکان و کارکردن لەگەڵ تیم و کارکردن بەتەنهای هەبێت
💻شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر وەك،مایکڕۆسۆفت ئۆفیس و بەکارهێنانی ئینتەرنێت هەبێت
🚗خاوەنی مۆڵەتی شوفێری و سەیارەی خۆی بێت.