بۆ ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی خاوەنکاران و لەپێناو بەردەوامبوونی پڕۆژەکانیان و پاراستنی مافی کرێکاران، لەسەر پێشنیارى خاتوو کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران ڕێکارێکى نوێی بۆ دانەوەی قەرزی بەشداریی مانگانەى خاوەنکاران بە شێوەی قیست دەرکرد.
ئەم ڕێکارە نوێیە دەرفەتێکی لەبارە بۆ سەرجەم خاوەنکار و خاوەن پڕۆژەکان کە قەرزی کەڵەکەبووی بەشداریی دەستەبەرییان لەسەرە، بەجۆرێک بەپێی ئەم ڕێکارە ژمارەى قیستەکان لە (٢٠) بیست قیستەوە بەرزکراوەتەوە بۆ (٣٠) سی قیست، ئەمەش بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگە داراییەکان لەبەردەم خاوەنکاران و پشتگیریکردنیان بۆ خۆڕێکخستنەوەی یاسایی و بەدەستهێنانى نووسراوى پشتگیریی فەرمى، تاوەکو پڕۆژەکانیان بەشێوەیەکى یاسایی لە بازاڕی کاردا بەردەوام بێت.
ئێستا ئەم ڕێکارە بەرکار بووە و ئەو خاوەنکارانەى کە قەرزیان لەسەرە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بە مەبەستی سوودمەندبوون لە ڕێکارەکە.
ئەمەى خوارەوە تەواوى دەقی ڕێکارەکەیە: