بەمەبەستى گفتوگۆکردن سەبارەت بە دواین قۆناغەکانى ئامادەکارى بۆ کردنەوەى پێشانگاى هەلى کار و راگەیاندنى پلاتفۆرمى هەلى کار، کۆبوونەوەیەک لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى ئەنجام درا.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ى ئۆکتۆبەرى 2024، بە سەرپەرشتى مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و ئامادەبوونى هۆگر عەلى رەسول ڕاوێژکارى وەزیر و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و لایەنەکانى پەیوەندیدار بە پێشانگاى هەلى کار و راگەیاندنى پلاتفۆرمى هەلى کار کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.
لەم کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر دواین قۆناغەکانى ئامادەکارى بۆ کردنەوەى پێشانگاکە کە بە هاوکاریی رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى (ILO) و بە سەرپەرشتى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى ئەنجام دەدرێت، هەروەها گفتوگۆ کرا لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پێشانگاکە بۆئەوەى بە جۆرێک بێت کە زۆرترین سوود بگەیەنێ بە بێکاران و خاوەنکاران.
بڕیار وایە ئەم پێشانگایە لە مانگى 11 بکرێتەوە و چەندین هەلى کار پێشکەش بکرێت و هاوکات ناوى بێکاران لە پلاتفۆرمى هەلى کار تۆمار بکرێن.
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى