راهێنان


ناونیشانی ڕاهێنان : کامێرای چاودێری

  • شوێن : پارێزگای سلێمانی
  • دوا وادەی پێشکەشکردن : 2025-01-29
  • رێکەوتی دەستپێکردن : 2025-02-16
  • رێکەوتی کۆتایی هاتن : 2025-03-27
  • چاڵاک

وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بە هەماهەنگی تیمی هاوکاری سەربازی مەدەنی هێزەکانی ئیتاڵیا و لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە بازاڕی کاردا و هەوڵدان بۆ بوون بە خاوەن پڕۆژەی تایبەت لەلایەن گەنجانەوە هەڵدەستێت بە کردنەوەی  ئەم خولی پیشەییە خولی تیلیکۆم (کامیرای چاودێری) لە سنوری پارێزگای سلێمانی

پێداویستیەکان

مەرجەکانی بەشداری کردن لە خولی ڕاهێنان

۱- دەبێت بەشداربوو بێ کار بێت

۲بەشداربوو نابێت خوێندکار بێت یان لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت

۳- بەشداربوو نابێت فەرمانبەر یاخود مووچە خۆری حکومەت بێت

٤-تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت

٥- بەشدار بوو دەبێت دانیشتووی سنوری شاری سلێمانی یاخود دەروبەری بێت

٦- دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی 

۷- لە کۆتایی خولەکاندا بڕوانامەى فەرمى بە بەشداربووان دەبەخشرێ ، 

٨- هاتوچۆ لەسەر فێرخواز دەبێت واتە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت بە مەبەستی هاتوچۆ کردن

خولەکە ماوەی ۳۰ ڕۆژی کرداری دەخایەنێت

خولەکە ڕۆژانە کاتژمێر(9:00) تاکو (1:00)ی پاش نیوەرۆ.

٭سەرجەم خولەکان بێ بەرامبەرن

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بەردەوام خولی پیشەیی بێ بەرامبەر دەکاتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و کارئاسانی کردن بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بچووک لە لایەن گەنجانەوە

ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر نەخشەی گوگڵ

https://goo.gl/maps/Q2Fw1yg3dV1Sq4eg7

 

 

راهێنانی زیاتر