ناونیشانی ڕاهێنان : كارەبا
- شوێن : هەڵەبجە
- دوا وادەی پێشکەشکردن : 2026-07-15
- رێکەوتی دەستپێکردن : 2026-07-12
- رێکەوتی کۆتایی هاتن : 2026-08-06
وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی (کارەبا ) بۆماوەی (٢٠) ڕۆژی کرداری. • خولەکە لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی بەكاتی بەیانیان لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢ی پاش نیوەڕۆ ) دەبێت . • فێرخواز وەردەگیرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە: ١. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت. ٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت . ٣. نابێت بەشداربوو خوێندكار یان فەرمانبەر بێت . ٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە.
|
پێداویستیەکان
بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) ، پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن . تێبینی : • لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان . • داواکار بەرپرسە لە ڕاستی و دروستی زانیاریەکان بۆیە تکایە زانیارییەكانت بە دروستی و بە كیبۆردی كوردی بنووسە. • بۆ خۆتمارکردن پێویستە هەموو خانەكان ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە. https://forms.gle/9rS8Ey6efWE3Pezf6
|