ناونیشانی ڕاهێنان : کارامەیی ژیان
- شوێن : هەولێر
- دوا وادەی پێشکەشکردن : 2026-10-29
- رێکەوتی دەستپێکردن : 2026-11-08
- رێکەوتی کۆتایی هاتن : 2026-11-12
وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
ڕاهێنان لە شوێنى کار و دابینکردنی هەلی کار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، پڕۆژەى (بداية، کارامەیی، بازرگانی و کار) ڕادەگەیەنێت، کە بە هەماهەنگى لەگەڵ دەزگای ئیتالی بۆ هاوکاری گەشەپێدان (AICS) پشتگیریی دارایی دەکرێت، و لەلایەن ڕێکخراوی (Oxfam) بە هاوبەشیی ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ (KOHRW) جێبەجێ دەکرێت. لەم پڕۆژەیەدا 100 کارخواز لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەشدار دەبن، بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی ڕاهێنان لە شوێنی کار (On-the-Job Training) لە کەرتی تایبەت. مەرجەکانى بەشداربوون: ئەم دەرفەتە بۆ ئەو گەنجانەیە کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدایە و سەر بە یەکێک لەم چین و توێژانەن: * ئاوارەکانی ناوخۆ (IDPs) * پەنابەرانی سووری * ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ تێبینی: پڕۆژەکە گرنگییەکی تایبەت بە بەشداریی کچان و ژنان دەدات بە ڕێژەی ٦٠٪ قۆناغەکانی بەرنامەی پڕۆژەکە: قۆناغی یەکەم (خولێکی پێنج ڕۆژی بۆ ئامادەکاری) : بەشداربووان لە سەرەتاوە خولێکی خێرا دەبینن لەسەر Soft Skills، نووسینی سیڤی CV، پەیوەندی لە ژینگەی کاردا، فێربوونی شێوازەکانی گەڕان بەدوای هەلی کار و بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی کار، و ئاشنابوون بە یاسای کار. قۆناغی دووەم (ڕاهێنان لە شوێنی کار) : پاش سەرکەوتن لە خولەکە، بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، لە کەرتی تایبەت و لەلای خاوەنکارێکی گونجاو دەخرێنە سەر ڕاهێنانی مەیدانی و کرداری. پشتگیریی دارایی لە ماوەی ڕاهێناندا: لە ماوەی ئەو دوو مانگەی ڕاهێنانی مەیدانیدا، هەر سوودمەندێک مانگانە بڕی ٤٥٠,٠٠٠ دیناری وەک پشتگیریی دارایی لەلایەن (ئۆکسفام و ڕێکخراوی کوردستان)ـەوە وەردەگرێت، لەگەڵ بەردەوامیی چاودێری و بەدواداچوون بۆیان. چۆنیەتی پێشکەشکردن: هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانى پیشەیی/هەولێر https://oxfamiq.surveycto.com/collect/bnf_100_registration?caseid=
|
پێداویستیەکان
|