وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
فۆرمی بەشداری كردن لە خولەكانی بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (سیید SEED) هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی پیشەیی لەبواری (گرافیك دیزاین بۆ رەگەزی مێ) ، بۆ خانمانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ، بۆماوەی (٤٥) ڕۆژی كرداری ، لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی بەكاتی بەیانیان لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢ی پاش نیوەڕۆ ) . |
پێداویستیەکان
فێرخواز وەردەگیرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە : ١. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت. ٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت . ٣. نابێت بەشداربوو خوێندكار یان فەرمانبەر بێت . ٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە. ٥. بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) لە ڕێگەی پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتیەوە پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن . تێبینی: . پارەی هاتووچۆ دەدرێت بە بەشداربوو لە کۆتایی خولەکە . لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان . داواکار بەرپرسە لە ڕاستی و دروستی زانیاریەکان بۆیە تکایە زانیارییەكانت بە دروستی و بە كیبۆردی كوردی بنووسە .پێویستە هەموو خانەكان پڕ بكەیتەوە. https://forms.gle/yvBvv3JKwHnmTCix7
|