راهێنان


ناونیشانی ڕاهێنان : کارامەیی ژیان

  • شوێن : پارێزگای هەولێر
  • دوا وادەی پێشکەشکردن : 2026-10-29
  • رێکەوتی دەستپێکردن : 2026-11-08
  • رێکەوتی کۆتایی هاتن : 2026-11-12
  • چاڵاک

وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)

وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)

 

ڕاهێنان لە شوێنى کار و دابینکردنی هەلی کار

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، پڕۆژەى (بداية، کارامەیی، بازرگانی و کار) ڕادەگەیەنێت، کە بە هەماهەنگى لەگەڵ دەزگای ئیتالی بۆ هاوکاری گەشەپێدان (AICS) پشتگیریی دارایی دەکرێت، و لەلایەن ڕێکخراوی (Oxfam) بە هاوبەشیی ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ (KOHRW) جێبەجێ دەکرێت.
لەم پڕۆژەیەدا 100 کارخواز لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەشدار دەبن، بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی ڕاهێنان لە شوێنی کار (On-the-Job Training) لە کەرتی تایبەت.

مەرجەکانى بەشداربوون:
ئەم دەرفەتە بۆ ئەو گەنجانەیە کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدایە و سەر بە یەکێک لەم چین و توێژانەن:
* ئاوارەکانی ناوخۆ  (IDPs)
* پەنابەرانی سووری
* ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ
تێبینی: پڕۆژەکە گرنگییەکی تایبەت بە بەشداریی کچان و ژنان دەدات بە ڕێژەی ٦٠٪

قۆناغەکانی بەرنامەی پڕۆژەکە:
قۆناغی یەکەم (خولێکی پێنج ڕۆژی بۆ ئامادەکاری) : بەشداربووان لە سەرەتاوە خولێکی خێرا دەبینن لەسەر  Soft Skills، نووسینی سیڤی CV، پەیوەندی لە ژینگەی کاردا، فێربوونی شێوازەکانی گەڕان بەدوای هەلی کار و بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی کار، و ئاشنابوون بە یاسای کار.
قۆناغی دووەم (ڕاهێنان لە شوێنی کار) : پاش سەرکەوتن لە خولەکە، بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، لە کەرتی تایبەت و لەلای خاوەنکارێکی گونجاو دەخرێنە سەر ڕاهێنانی مەیدانی و کرداری.

پشتگیریی دارایی لە ماوەی ڕاهێناندا:
لە ماوەی ئەو دوو مانگەی ڕاهێنانی مەیدانیدا، هەر سوودمەندێک مانگانە بڕی ٤٥٠,٠٠٠ دیناری وەک پشتگیریی دارایی لەلایەن (ئۆکسفام و ڕێکخراوی کوردستان)ـەوە وەردەگرێت، لەگەڵ بەردەوامیی چاودێری و بەدواداچوون بۆیان.

چۆنیەتی پێشکەشکردن:

هەولێر : بەڕێوەبەرایەتی ئەكادجیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە هەرێمی كوردستان

ئەكادیمیای سویدی پێشوو

https://oxfamiq.surveycto.com/collect/bnf_100_registration?caseid=

پێداویستیەکان

راهێنانی زیاتر
کارامەیی ژیان
شوێن: پارێزگای دهوک

ماوەی پێشکەشکردن:

2026-10-27 / 2026-12-04