راهێنان


ناونیشانی ڕاهێنان : سەرتاشخانە - دەلاکی پیاوان- سەرتاشین

  • شوێن : پارێزگای سلێمانی
  • دوا وادەی پێشکەشکردن : 2025-01-29
  • رێکەوتی دەستپێکردن : 2025-02-16
  • رێکەوتی کۆتایی هاتن : 2025-03-27
  • چاڵاک

وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بە هەماهەنگی تیمی هاوکاری سەربازی مەدەنی هێزەکانی ئیتاڵیا و لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە بازاڕی کاردا و هەوڵدان بۆ بوون بە خاوەن پڕۆژەی تایبەت لەلایەن گەنجانەوە هەڵدەستێت بە کردنەوەی  ئەم خولی پیشەییە خولی دەلاکی لە سنوری پارێزگای سلێمانی

 

پێداویستیەکان

مەرجەکانی بەشداری کردن لە خولی ڕاهێنان

۱دەبێت بەشداربوو بێ کار بێت

۲بەشداربوو نابێت خوێندکار بێت یان لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت

۳بەشداربوو نابێت فەرمانبەر یاخود مووچە خۆری حکومەت بێت

٤-تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت

٥بەشدار بوو دەبێت دانیشتووی سنوری شاری سلێمانی یاخود دەروبەری بێت

٦دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی 

۷لە کۆتایی خولەکاندا بڕوانامەى فەرمى بە بەشداربووان دەبەخشرێ ، 

٨هاتوچۆ لەسەر فێرخواز دەبێت واتە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت بە مەبەستی هاتوچۆ کردن

خولەکە ماوەی ۳۰ ڕۆژی کرداری دەخایەنێت

خولەکە ڕۆژانە کاتژمێر(9:00) تاکو (1:00)ی پاش نیوەرۆ.

٭سەرجەم خولەکان بێ بەرامبەرن

بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بەردەوام خولی پیشەیی بێ بەرامبەر دەکاتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و کارئاسانی کردن بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بچووک لە لایەن گەنجانەوە

ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر نەخشەی گوگڵ

https://goo.gl/maps/Q2Fw1yg3dV1Sq4eg7

 

راهێنانی زیاتر