وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
ئاگاداری …….. ئاگاداری بۆگەنجانی شاری هەولێر بەرێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی هەولێر هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ( دروومان بۆ ئافرەتان و ووزەی خۆر ) بە هەماهەنگی ( تیمی هاوکاری مەدەنی لە هێزەکانی ئیتالیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانان). مەرجی بەشداربووان : یەکەم/ بەشداربوو دەبێت تەمەنی لە نێوان 18– 45 ساڵ بێت. دووەم/ بەشداربوو نابێت فەرمانبەر یان خوێندکار بێت سێیەم / بەشداربوو دەبێت سەرجەم رۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لە رۆژانی پشووی فەرمی چوارەم / بەشداربوو دەبێت بێ کاربێت پینچەم / لە کۆتایی بڕوانامەی فەرمی پێ دەبەخشرێت. وردەکارییەکانی تایبەت بە خوول: لە کۆتایی خولەکەدا بەشداربووان دەتوانن: تێگەیشتن و جێبەجێکردنی بنەماکانی ووزەی خۆر و دروومان / بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازەکان / دەستنیشانکردن و چاککردنەوەی هەڵە باوەکان / بە شێوەیەکی پیشەیی مامەڵەکردن لەگەڵ سیستەمەکان و پابەندبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتی پیشەیی. ماوەی خول: (30) رۆژى کردارى کاتى خول: بەیانیان لە کاتژمێر ٩ تا ١ بەشداربووان: پەنابەران، ئاوارەکان، (دانیشتووانی هەرێمی کوردستان)، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت (هەردوو ڕەگەز) . ڕۆژانى چاوپێکەوتن : رۆژی یەکشەم و دووشەمەی ١٨-١٩ی ١ -٢٠٢٦ ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن لە کاتژمێر (٩) بەیانی تا (١٢) پاش نیوەرۆ . شوێنی چاوپێکەوتن: بەرێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی هەولێر / رێگای کەرکوک بەرامبەر مزگەوتی رشاد مفتی بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیە بکە 07504561522 . بۆ بەشداریکردن بەم لینکە بکەرەوە و فۆرمەکە پڕ بکەرەوە: |
پێداویستیەکان
|