وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
🔵 بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی (کارامەییەکانی کۆمپیوتەر ) بۆماوەی (٢٠) ڕۆژی کرداری. • خولەکە لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی بەكاتی بەیانیان لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢ی پاش نیوەڕۆ ) دەبێت . • فێرخواز وەردەگیرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە: ١. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت. ٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت . ٣. نابێت بەشداربوو خوێندكار یان فەرمانبەر بێت . ٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە. ٥. بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) ، پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن . تێبینی : • لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان . • داواکار بەرپرسە لە ڕاستی و دروستی زانیاریەکان بۆیە تکایە زانیارییەكانت بە دروستی و بە كیبۆردی كوردی بنووسە. • پێویستە هەموو خانەكان پڕ بكەیتەوە.
بۆ وردەكاری زیاتر و خۆتۆماركردن ئەم فۆرمە پڕبكەنەوە : |
پێداویستیەکان
|