وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بە هەماهەنگی و بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت (WEO) ڕاهێنانێک لە بواری ( دیجیتاڵ مارکێتینگ ) پێشکەش بە گەنجانی هەڵەبجە دەکەن بە کردنەوەی خولێک بۆماوەی (٣٠) ڕۆژی کرداری جێبەجێدەکرێت. • ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی توانا پیشەییەکانی گەنجان و پاڵپشتیکردنیانە لە بنیاتنانی بژێوی بەردەوام و دەرفەتی پیشەیی. • خولەکە لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی بەكاتی بەیانیان لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢ی پاش نیوەڕۆ ) دەبێت .
|
پێداویستیەکان
• فێرخواز وەردەگیرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە : ١. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت. ٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت . ٣. نابێت بەشداربوو خوێندكار یان فەرمانبەر بێت . ٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە. ٥. بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) ، پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن . تێبینی : • پارەی هاتووچۆ دەدرێت بە بەشداربوو لە کۆتایی خولەکە . • لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان . • داواکار بەرپرسە لە ڕاستی و دروستی زانیاریەکان بۆیە تکایە زانیارییەكانت بە دروستی و بە كیبۆردی كوردی بنووسە. • پێویستە هەموو خانەكان پڕ بكەیتەوە.
بۆ خۆتۆماركردن ئەم فۆرمە پڕبكەوە : https://forms.gle/D1sbYrKPDkUVFTZn7 |