وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
بە دەستپێشخەریی سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ وتێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا (GMAC) ،بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی خولێکی پییشەیی نوێ کە ئەویش خولی (چاککردنەوەی موبایل)ە. خولەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی تواناسازی،کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە و بەهاوبەشی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت (WEO) جێبەجێدەکرێت. ئامانجی خولەکە بەهێزکردنی توانا پیشەییەکانی گەنجان وپاڵپشتیکردنیانە لە بنیاتنانی بژێوی بەردەوام ودەرفەتی پیشەیی.
|
پێداویستیەکان
١. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت. ٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت . ٣. نابێت بەشداربوو خوێندكار یان فەرمانبەر بێت . ٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە. ٥. بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) ، پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن . تێبینی : . پارەی هاتووچۆ دەدرێت بە بەشداربوو لە کۆتایی خولەکە . · لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان . ٠ داواکار بەرپرسە لە ڕاستی و دروستی زانیاریەکان بۆیە تکایە زانیارییەكانت بە دروستی و بە كیبۆردی كوردی بنووسە. . پێویستە هەموو خانەكان پڕ بكەیتەوە.
بۆ خۆتۆماركردن ئەم فۆرمە پڕبكەرەوە :
|