وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)
بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بە هەماهەنگی تیمی هاوکاری سەربازی مەدەنی هێزەکانی ئیتاڵیا و لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە بازاڕی کاردا و هەوڵدان بۆ بوون بە خاوەن پڕۆژەی تایبەت لەلایەن گەنجانەوە هەڵدەستێت بە کردنەوەی ئەم خولی پیشەییە خولی میکانیک ئۆتۆمبیل لە سنوری پارێزگای سلێمانی |
پێداویستیەکان
مەرجەکانی بەشداری کردن لە خولی ڕاهێنان ۱- دەبێت بەشداربوو بێ کار بێت ۲بەشداربوو نابێت خوێندکار بێت یان لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت ۳- بەشداربوو نابێت فەرمانبەر یاخود مووچە خۆری حکومەت بێت ٤-تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت ٥- بەشدار بوو دەبێت دانیشتووی سنوری شاری سلێمانی یاخود دەروبەری بێت ٦- دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی ۷- لە کۆتایی خولەکاندا بڕوانامەى فەرمى بە بەشداربووان دەبەخشرێ ، ٨- هاتوچۆ لەسەر فێرخواز دەبێت واتە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت بە مەبەستی هاتوچۆ کردن خولەکە ماوەی ۳۰ ڕۆژی کرداری دەخایەنێت خولەکە ڕۆژانە کاتژمێر(9:00) تاکو (1:00)ی پاش نیوەرۆ. ٭سەرجەم خولەکان بێ بەرامبەرن بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی بەردەوام خولی پیشەیی بێ بەرامبەر دەکاتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و کارئاسانی کردن بۆ کردنەوەی پڕۆژەی بچووک لە لایەن گەنجانەوە ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر نەخشەی گوگڵ https://goo.gl/maps/Q2Fw1yg3dV1Sq4eg7
|