راهێنان


ناونیشانی ڕاهێنان : فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی

  • شوێن : هەڵەبجە
  • دوا وادەی پێشکەشکردن : 2026-08-06
  • رێکەوتی دەستپێکردن : 2026-08-16
  • رێکەوتی کۆتایی هاتن : 2026-09-17
  • چاڵاک

وردەکاری (التفاصيل مع الوصف الوظيفي)

بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی سیید SEED ، هەڵدەستێت بە کردنەوەی  خولی ڕاهێنانی پیشەیی لە بواری :

* خولی مۆبایل فۆتۆ-ڤیدیۆگرافی - نوسینی ناوەڕۆك(بۆ هەردوو ڕەگەز) بۆماوەی (٣٠) ڕۆژی كرداری.

  •  خولەکان لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی بەكاتی بەیانیان لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢ی پاش نیوەڕۆ ) دەبن.
  • خولەكان بێبەرامبەرە و كرێی هاتووچۆ دابین كراوە

پێداویستیەکان

• فێرخواز وەردەگیرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

١.  پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت.

٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت .

٣. نابێت بەشداربوو فەرمانبەر بێت .

٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە.

٥. بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) ،  پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن . 

تێبینی : 

• لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان .

بۆ خۆتۆماركردن ئەم فۆڕمە پڕبكەوە :

 

كلیك بكە 

راهێنانی زیاتر