بەپێی ماددە (65) لە یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته¬به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ژمارە (39)ی ساڵی 1971، هه‌مواركراو به یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2012، كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ڕاژه‌كه‌ی شایسته‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بێت، له یه‌كێك له‌و بارانه‌ی خواره‌وه:
1. کرێکارى پیاو تەمەنى (60)ی ساڵى تەواو بکات، و کرێکارى ئافرەت تەمەنى (55) ساڵى تەواو بکات، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر یه‌كێكیان لانی هه‌ره‌كه‌م (20) ساڵ ڕاژه‌ی ده‌سته‌به‌ركراوی هه‌بێت.
2. ئه‌گه‌ر کرێکارى پیاو لانى هەرەکەم (30) ساڵ ڕاژه‌ی ده‌سته‌به‌ركراوی هه‌بێت، کرێکارى ئافره‌ت لانى هەرەکەم (25) ساڵ ڕاژه‌ی ده‌سته‌به‌ركراوی هه‌بێت دەتوانێ خۆى خانەنشین بکات.
3. ئه‌گه‌ر له‌كاتی به‌كاربوونی ماوه‌ی ڕاژه‌ی ده‌سته‌به‌ركراوی، کرێکارەکە مرد، پارەى به‌شدارییه‌كانی بۆ درابێت، یان شایسته بێت له‌سه‌ری پێش مردن، به‌بێ سه‌یركردنی ماوه‌ی ڕاژه‌كه‌ی یان بڕی گوژمه دراوه‌كان ئەوا ڕاستەوخۆ خانەنشین دەکرێت.