بڕیارى ژمارە (172) بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە، بۆ گرنگی دانە بە تواناکانى گەنجانى خۆمان و ڕەخساندنى هەلى کارى زیاتر بۆ کرێکارى ناوخۆ.
بەگوێرەى ئەم بڕیارە نابێت هیچ پڕۆژەیەک، رێژەى کرێکارى خۆماڵى کەمتر بێت لە %75ى ژمارەى کرێکارەکانى، واتە خاوەنکار بۆى هەیە کەمتر لە %25ى کرێکارى بیانى بخاتە سەر کارەکەى.
بۆ جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵى (2022) لەلایەن وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە دەرچووە، ئەم ڕێنماییە دووجار هەموار کراوەتەوە.
ئەمەى خوارەوە دەقى بڕیارى ژمارە (172) و رێنمایی ژمارە (8)ی ساڵى (2022)ە لەگەڵ هەردوو هەموارەکەى.