بەپێی یاسای خانه‌نشینی و ده‌ستەبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ژمارە (39)ی ساڵی 1971، هه‌مواركراو به یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2012ى په‌رله‌مانی كوردستان، حوکمەکانى ئەم یاسایە سەرجەم کرێکاران دەگرێتەوە جا چ کرێکارى ناوخۆ بێت یان بیانى. واتە دەبێت ئەو کەسە (کرێکارە) دەستەبەر بکرێت جگە لەمانەى خوارەوە:
ماددە (3)
یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تێكڕای كرێكاران و كارگوزاران له ده‌زگا و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ناو هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، به چاوپۆشین له ژماره‌ی كارمه‌ندان.
دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانەی خوارەوە ناگرێته‌وه:
1. فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه یان ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان ئه‌وانه‌ی یاسای ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یان گرێته‌وه.
2. ئه‌و كرێكاره‌ی له‌لای ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیبلۆماسییه بیانییه‌كان کار دەکات.
3. ئه‌و كرێكاره‌ی له‌لای لایه‌نێكن كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ كرێكاره‌كانیان، بەوەى ده‌بێ بچنه ژێر باری سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، وەک پارێزەران.
4. كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسه‌وانانی هه‌رێم.
جگە لەمانەى سەرەوە، هەر کەسێک بەرامبەر کرێیەکى دیاریکراو کار بکات، دەبێت دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ بکرێت.