سەبارەت بە کارکردنى کرێکاران لە ڕۆژانى پشووى جەژن و پشووە فەرمییەکان، لە سێ ماددەدا لە یاسای کار، ژمارە (71)ی ساڵى (1987)دا ئەم بابەتە باس کراوە کە بەمشێوەیەى خوارەوەیە:
بەپێی مادده (75) كرێكار پشووی ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه فه‌رمییه بڕیار لێ دراوه‌كان به‌پێی یاسا، به‌سه‌ر ده‌بات و كرێی ته‌واوه‌تی وه‌رده‌گرێت، واتە لە پشووە فەرمییەکاندا کرێکار مافى خۆیەتى لە پشوودا بێت و کار نەکات، هەروەها نابێت خاوەنکار لە بەرامبەر ڕۆژانى پشوو لە کرێیەکەى کەم بکاتەوە.
بەڵام بەپێی ماددە (76)، چەند حاڵەتێک هەیە کە تیایدا ڕێگە دەدرێت كرێكار به‌كار بخرێت له ماوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژن یان پشووه فه‌رمییه‌كان، جگه له پشووی هه‌فتانه. واتە خاوەنکار دەتوانێ داوا لە کرێکارەکان بکات لەم ڕۆژانەدا کار بکەن بەڵام بەو مەرجەى کرێکارەکە لەم ڕۆژانەدا لە پشووى هەفتانەى خۆیدا نەبێت، هەروەها بەرامبەر ئەم کارکردنە جگە لە کرێی خۆى، دەبێت خاوەنکار کرێی دووهێندە بدات بە کرێکارەکە.
ئەو حاڵەتانەى کە ڕێگە دەدرێت خاوەنکار، کرێکارەکان بەکار بخات ئەم هۆکارانەن کە لە مادده (63)دا هاتووە کە ئەمانەى خوارەوەن:
1. ئەگەر كاركردن بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌ستانێكی نائاسایی به‌هۆی جه‌ژنه‌كان یان كاره وه‌رزییه‌كان یان جیا له‌وه.
2. ئه‌گه‌ر كار‌كر‌ن بێت له‌پێناو چاكسازی یان چاك كردنه‌وه‌ی ده‌زگا و كه‌ره‌سته و ئامێره‌كان كه تێكچوونیان ده‌بێته مایه‌ی وه‌ستان له كار یان بێکار بوونى ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران.
3. ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌كه له‌پێناو ڕێگه‌گرتن بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لەناوچوونى كاڵا و به‌رهه‌مه‌كان.
4. ئه‌گه‌ر هاتوو كاركردن بێت له‌پێناو ئه‌ژمێره‌ی ساڵانه و ئاماده‌كردنی بودجه و ئاماده‌كردنی پاكتاوكردنی وه‌رزی و كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ.
لە هەموو بارێک‌دا، لە کاتى کارکردنى کاتژمێری زێدەکى و کارکردن لە جەژن و پشووە فەرمییەکاندا، نابێت کارکردنى ساڵانەى کرێکار زیاتر بێت لە (300) کاتژمێر لە ساڵێکدا.
تێبینى: لە کاتى بوونى هەر سەرپێچییەک دەتوانن پەیوەندى بکەن بە هێڵى هۆشیارى کرێکاران: (07721225500 , 07511225500 , 5500) بە پەیوەندى تەلەفۆنى، واتسەپ، ڤایبەر