دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران، بریتییه له ده‌سته‌به‌ریكردنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و داهاتووی گوزه‌رانی چینی كرێكاران بە لەرچاوگرتنى دۆخى کرێکار لە پێکانەکانى کار و گیان لەدەست دان و دووگیانى چەندان خزمەتگوزاریی تر و دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه هاوكارن بۆ په‌ره‌پێدانی چینی كرێكاران له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی.
• بڕى پارەدان بۆ کرێکار و خاوەنکار و چۆنە؟
بەپێی یاساى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکاران، ڕێژەى پارەى بەشدارییەکان (%5) لە ئەستۆى کرێکارە و (%12) لە ئەستۆى خاوەنکارە.
واتە کرێکار مووچەکەى هەر چەند بێت لە هەر (100,000) هەزار دینار، (5,000)ى هەزار دینارى بۆ دەستەبەرییە، خاوەنکاریش لە هەر (100,000) هەزار دینار (12,000) هەزار دینار بۆ دەستەبەریی کرێکارەکە دەدات.
• چ کرێکارێک پێویستە دەستەبەر بکرێت؟
هه‌ر كه‌سێك وه‌ك كرێكار له پڕۆژه‌یه‌ك یان كۆمپانیایه‌ك له كه‌رتی تایبه‌ت، كارێكی دیاریكراو بكات به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی دیاری كرا‌و له ژێر سه‌رپه‌رشتی خاوه‌نكارێك یان كارگێڕییه‌ك، ئه‌وا ده‌سته‌به‌ریكردن دەیگرێتەوە و مافى ئەو کەسەیە دەستەبەر بکرێت.
• چ کرێکارێک دەستەبەرى نایگرێتەوە؟
- كارمه‌ندانی حكومی ئه‌وانه‌ی هاوکات له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن.
- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پاسه‌وانی سنوور.
- كارمه‌ندانی نێرده دبلۆماسییه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارن له سیستمێكی خانه‌نشینی یاسایی، وه‌ك: پارێزه‌ران.
• مافەکانى کرێکارى دەستەبەرکراو چییە؟
- مافی خانه‌نشین بوون: به‌پێی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، یان ڕاژه‌ى کرێکار بەپێی ماوه‌ی ده‌سته‌به‌ر كراوی، سەرەڕاى ئەوەى ئەگەر کرێکار له ماڵه‌وه یان لەسەر کار بمرێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌كرێت بێ گوێدانه ته‌مه‌ن و ڕاژه.
- ئه‌گه‌ر له كاتی كار یان به‌هۆی كار یان له‌ناو كار تووشی پێكان و برینداربوون و ڕووداو هات، ئه‌وا سندوقى دەستەبەرى چاره‌سه‌رکردنى لە ئەستۆ دەگرێت لەگەڵ قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوەیە‌ی كه ناتوانێ كار بكات.
- کرێکار ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت هەیەتى، بیگوازێته‌وه بۆ كه‌رتی گشتی له کاتی دامه‌زرانى.
- ده‌توانێ پارەى پاداشتی كۆتایی ڕاژە وه‌ربگرێته‌وه بەپێی ئەو ڕێکارانەى لە یاسا و ڕێنماییەکان دیار کراون.
- لە کاتى نەخۆشکەوتنى کرێکار، سندوقى دەستەبەرى چارەسەرکردنى دەگرێتە ئەستۆ.
• ئایا دەستەبەرى ناچارییە یان ئارەزوومەندانەیە؟
بەپێی یاسای خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکاران، دەستەبەرکردنى کرێکار ناچارییە و چ کرێکار چ خاوەنکار ناتوانن ئارەزوومەندانە بڕیار لەسەر دەستەبەرییەکە بدەن و دەبێت هەموو کرێکارێک دەستەبەر بکرێت.
• چۆن کرێکار تۆمار دەکرێت لە دەستەبەرى کۆمەڵایەتى؟
- خاوه‌نكار ناوى کرێکار و زانیاری پێویست پێشكه‌ش بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری بكات.
- تۆماركردن له ڕێگه‌ی پشكنه‌ری كار کاتێک كه سه‌ردانی شوێنی كار ده‌كات.
- په‌یوه‌ندیكردن به ژماره 5500ی هێڵی سکاڵا و هۆشیاری كرێكاران.
- سه‌ردانكردنی كرێكار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
- تۆماركردن له ڕێگای دادگای كار به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر كاری كردبێت و تۆمار نه‌كرابێت.
مافێن کرێکارێ دابین کرى چنە؟
دابین کرنا جڤاکى چیە و کرێکارێ دابین کرى چ ماف هەنە؟
دابین کرنا جڤاکى بوکرێکاران ، ئانکو دابین کرن ساخلەمى و سلامەتیا پاشەروژا ژیارا تەخا کرێکارایە ب لبەر چاڤگرتنا رەوشا کرێکار ل دەمێ هنگفتنن کار و گیان ژ دەست دانا کرێکار و دووگیانیا ژنا کرێکار و هەروەسا دابین کرنا چەندین خزمەتگوزاریێن دیتر کو دبنە ئەگەر بو گەشەپێدانا تەخا کرێکارژ لایێ جڤاکى و پیشەیى.
• کوژمێ پارەیێ هەر ئیک ژ کرێکار و خودان کار ددەن چەندە؟
لدیف یاسایا خانەشین و دابین کرنا جڤاکى بو کرێکاران رێژا پارەیێ بەشداریا (5 %) لسەر کریکارى و رێژا (12 %) لسەر خودان کارى یە.
ئانکو ئەگەر مووچەیێ کرێکارى هەرچەند بیت بو هەر (100.000) هزار دینار دێ (5.000) هزار دینار بو دابین کرنێ بن و ل هەر (100.000) هزار دینارا (12.000) هزار دینار ژ لایێ خودان کارى بو دابین کرنا کرێکارى بیت.
• چ کرێکارەک پێدڤى یە بهێتە دابین کرن؟
هەر کەسەک وەکو کرێکار ل پروژەیەکا کەرتێ تایبەت یان کومپانیایەک کارەکێ دیار کرى همبەرى کرێیەکا دیار کرى و ل ژێر سەرپەرشتیا خودان کارەکێ یان رێڤەبەریەکێ ئەنجام بدەت ، دێ دابین کرن ژ وى گریت و پێدڤى یە ژ لایێ خودان کارى بهێتە دابین کرن.
• چ کرێکارەک ناهێتە دابین کرن؟
- کارمەندێن کەرتێ میرى کو ل هەڤدەم ل کەرتێ تایبەت کار دکەن.
- هێزێن پیشمەرگە و ئاسایش و پاسەوانن سنوورى.
- کارمەندێن هنارتیێن دیبلوماسى و رێکخراوێن نیڤ دەولەتى.
- ئەوێن کو سیستەمی خانەنشینیا تایبەت ب خو هەیە وەکو پارێزەرا.
• مافێ خانەنشین بوون.
ل دەمێ تەمەنێ کرێکارى بەرەڤ پیراتیێ دچیت یان ل دەمێ هەبونا خزمەتا دایبن کرى و یان ل دەمێ مرنا کرێکارى چ ل مال یان ل سەر کارى ل وى دەمێ دێ خانەنشینى بو شوینگرا بیت بیێ رەچاڤکرنا مەرجێ تەمەن یان رێژا خزمەتا کرێکارى.
- ئەگەر کرێکار ل دەمێ کارى یان ب ئەگەرا کارى یان ل ناف کارى تووشى رویدان و هنگفتن بو دێ سندوقا دەستەبەرى چارەسەریا وى ل ستویێ خو ڤەگریت دگەل قەرەبویا ئەو ماوەیی کو نەکاریت کار بکەت.
- کرێکار دکاریت ل دەمێ هاتە دامەزراندن ئەو خزمەتا کەرتێ تایبەت ڤەگوهێزیتە لسەر خزمەتا کەرتێ گشتى.
- کرێکار دکاریت وى پارەى پاداشتا داویا خزمەتا خو ڤەکێشیت ل گورەى رێککارێن یاسا و رێنمایا دەست نیشان کرى.
- ل دەمێ نەخوش بوونا کرێکارى دێ سندوقا دەستەبەرى خەرجیێن چارەسەریێ ستویێ خوڤە گریت.
• ئایا دابین کرنا جڤاکى یا نەچارى یە یان لدیف ئارەزو و حەزا کرێکارى یە؟
ل گورەى یاسایا خانەنشین و دابینکرنا جڤاکى بو کرێکاران ، دابین کرنا کرێکاران یا نەچارى یە و پێدڤى یە هەمى بهێتە دابین کرن و نە کرێکار و نە خودان کار نکارن ب حەزا خو بریار بدەن بو دابین کرنێ.
• دێ چا‌وا کرێکار هیتە دابین کرن؟
- یان دی خودان کار ناف و زانیاریێن کرێکارى پێشکێشى رێڤەبەریا دابین کرنا جڤاکى کەت.
- یان ب رێکا پشکینەرێ دابین کرنێ ل دەمێ سەرەدانا پروژەیان دکەت.
- یا ب رێکا پەیوەندى کرن بو ژمار 5500 یا هێلا شکایەت و هوشیارى یا کرێکاران.
- یان ب رێکا سەرەدانا کرێکارى بو رێڤەبەریا دابین کرنا جڤاکى.
- یان ب رێکا دەرچوونا بریارا دادگەها کار تایبەت ئەگەر خزمەتا کرێکارى گەلەک بیت و نەهاتبیتە تومار کرن.
ئامادەکردنى: جوتیار مراد عەبدوڵڵا و عەبدولرەحمان خدر