ڕێنمایی نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لە کەرتى تایبەت

رێکەوت: 2025-04-24 سەردانکەران: 25

ڕێنمایی مۆڵەت پێدانى نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لە کەرتى تایبەت ژمارە (1)ى ساڵى (2018)، ئەم ڕێنماییە تایبەتە بە پێدانى مۆڵەت بەو نووسینگانەى هەڵدەستن بە دۆزینەوەى هەلى کار لە کەرتى تایبەت و خستنەڕووى بۆ کارخوازان.

بەپێی ماددە (2)ی ئەم ڕێنماییە، کارى ئەم نووسینگانە بریتییە لە پێشکەش کردنى خزمەتگوزاریی ڕێکخستنى نێوان خستنەڕووى هەلى کار و داواکاری دەستى کار، بەبێ ئەوەى نووسینگەکە ببێتە لایەنێک لەو پەیوەندییەى کە لە ئەنجامى خستنە سەر کار دروست دەبێت.


هەروەها لە ماددە (6) خاڵی (1)دا هاتووە، نووسینگەکانى بەکارخستن بۆیان هەیە تەنیا یەک جار پارە لە کرێکار وەربگرن، بەمەرجێک ڕێژەکەى لە %25ی کرێی مانگێکى کرێکارەکە زیاتر نەبێت ئەمەش دواى ئەوەى کارخوازەکە دەچێتە سەر کارەکە.

بۆ خوێندنەوەى تەواوى ڕێنماییەکە...

گەلەری