ئایا نووسینگەکانى هەلى کار بۆیان هەیە پارە لە کارخوازان وەربگرن؟

رێکەوت: 2025-03-19 سەردانکەران: 29

پاڵپشت بە ڕێنمایی مۆڵەتپێدانى نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لە کەرتى تایبەت ژمارە (1)ى ساڵى (2018)، چەندین نووسینگەى ناحکوومى تایبەت بە دۆزینەى هەلى کار لە کوردستان هەیە، کە ناوەکانیان لە پۆرتاڵی کار (kar.molsa.gov.krd) داندراوە و خاوەنى مۆڵەتى فەرمیی وەزارەتى کار/بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتین.


بەپێی ماددە (شەش/١) لە ڕێنمایی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە، "نووسینگەى بەکارخستن بۆى هەیە تەنها بۆ یەک جار  بڕێک پارە لە کرێکار وەربگرێت بە مەرجێک لە ڕێژەى (%25) لە کرێی یەک مانگى کرێکار تێپەڕ نەکات بەرامبەر دۆزینەوەى هەلى کار بۆی".


واتە نووسینگەی بەکارخستن تەنها یەک جار پارە لە کرێکار وەردەگرێت، ئەمەش دواى ئەوەى هەلى کارى بۆ دەدۆزێتەوە و دایدەمەزرێنێ، بەو مەرجەى ئەو بڕە پارەیە بە ڕێژەیەک بێت کە لە (%25)ی کرێی مانگێکى زیاتر نەبێت.


بۆیە لە کاتى وەرگرتنى پارەى پێشەکى و هەر بڕە پارەیەکى تر لە کارخوازان، پێچەوانەى ڕێنماییە و لە کاتى بوونى هەر حالەتێکى لەم جۆرە، داواتان لێ دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەى هێڵەکانى هۆشیاری کرێکاران.

هێڵى هۆشیارى کرێکاران: (07721225500 , 07511225500 , 5500) پەیوەندى، واتسەپ، ڤایبەر