کرێکارى بەڕێز…
بڕیارى ژمارە (172)ی بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ گرنگی دانە بە تواناکانى گەنجانى خۆمان و ڕەخساندنى هەلى کارى زیاتر بۆ کرێکارى ناوخۆ.
پێویستە لەسەر خاوەنکارە بەڕێزەکان؛ پابەندى ئەم بڕیارە بن و هاوکارمان بن لە پەرەپێدانى تواناکانى کچ و کوڕى خۆمان، تا بەیەکەوە هەلى کارى زیاتریان بۆ بڕەخسێنین.
بەگوێرەى ئەم بڕیارە پێویستە هەر پڕۆژەیەک، رێژەى کرێکارى خۆماڵى کەمتر نەبێت لە %75ى ژمارەى کرێکارەکانى، واتە خاوەنکار بۆى هەیە کەمتر لە %25ى کرێکارى بیانى بخاتە سەر کارەکەى.
کرێکارى بەڕێز؛ پارێزگارى لەم مافەى خۆت بکە کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆتى دابین کردووە، ئێمە بەرگرى لە مافەکانتان دەکەین و لە کاتى بوونى هەر سەرپێچییەک ئاگادارمان بکەنەوە، پارێزگاریکردن لەم مافە جگە لەوەى لە بەرژەوەندیی تۆ و هاونیشتمانییانە، هەروەها ئەرکێکى نیشتمانى و ئەخلاقیشە بۆ گرینگیدان بە توانا و بەهرە و داهاتووى خۆمان.
هەر سەرپێچییەکتان بەرچاو کەوت:
پەیوەندى بکە بە هێڵی هۆشیاری کرێکاران ژمارە (5500)
یان ژمارە:
07721225500 لە ڕێگەى (WhatsApp) یان (Viber)
تێبینى: دەتوانى سکاڵاکەت لە ڕێگەى نامەى دەنگى یاخود نووسین بۆ (واتسەپ یان ڤایبەر) بنێرى.