بۆ ئەوانەى بەدواى کاردا دەگەڕێن، یەکەمجارە خولێکى لەم جۆرە دەکرێتەوە

رێکەوت: 2026-06-04 سەردانکەران: 289

لە هەنگاوێکى نوێ و بۆ یەکەمجار لە کوردستان، خولێکى فێربوونى پیشەیی لە شوێنى کار، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانى پیشەیی/هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (AGO) و پاڵپشتیی دارایی حکومەتى هۆڵەندا، لە شارى هەولێر دەکرێتەوە.
ئەم خولە جیا لە خولەکانى تر بەشێوەى تیۆرى (وانەى ناو پۆل) نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەچیتە ناو شوێنی کارە ڕاستەقینەکان لەناو جەرگەی کۆمپانیا، کارگە و بازاڕدا، لەگەڵ پیشەگەرەکان و خاوەنکار نهێنییەکانی پیشەیەکى نوێ بە کردەیی فێر دەبیت.
سوود و تایبەتمەندییەکانى ئەم خولە:
-    خەرجیی هاتوچۆ: بەشداریکردن لەم خولە بێ بەرامبەرە و تەنانەت خەرجیی هاتوچۆ بۆ بەشداربووان خەرج دەکرێت.
-    ئەزموونی مەیدانی: ڕاستەوخۆ لەناو ژینگەی کاردا کارامەیی و لێهاتوویی بەدەست دەهێنیت.
-    بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ: لەگەڵ خاوەنکاران ئاشنا دەبیت و توانای خۆت دەسەلمێنیت.
-    بڕوانامەی فەرمى: دواى تەواوکردنى خول، بڕوانامەى فەرمى پێشکەش بە بەشداربوو دەکرێت.
-    باشترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەى کار: ئەمە باشترین و خێراترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی دوای خولەکە دەستت بە کار بگات.
بۆ ناونووسین و پێشکەشکردنی داواکاری، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/4gg7hcsH

گەلەری